تبليغاتX
سایه فکر
 

سایه فکر

من بیر ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌وایه‌ هه‌م

 

     
   
 

براي درخواست تبادل لوگو کليک کنيد
  آگهي خود را اضافه كنيد

     
   
 

پيوندها

 

پيوندهاي روزانه

 

امکانات

 

جستجوگر گوگل

 

امار سايت

افراد آنلاين:
تعداد بازديدها:

 

  ()

قةيرانة ئةزةلييةكانى ميتؤدى رةخنة

ئازاد بةهين

  

تا هه‌نووكه‌شی‌ له‌گه‌ل بێ‌ گه‌ر به‌ روانگه‌یه‌كی‌ رئالیستیانه‌وه‌ بڕوانینه‌ میتۆده‌كانی‌ ره‌خنه‌، ده‌بینین كه‌ قه‌یرانێك جیهانی‌ رخنه‌ی‌ ته‌نیوه‌ و هه‌رده‌م له‌ زۆربوون و گه‌شه‌دایه‌. گه‌شه‌یه‌ك كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌ندێشه‌ی‌ هه‌موومان ته‌ماوی‌ بكا. به‌ڵام له‌م نێوه‌دا ئه‌وانه‌ی‌ ویستوویانه‌ ئه‌م بواره‌ خه‌وشدار بكه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌دا هه‌ندێَك هه‌بوون كه‌ ده‌وری‌ كاریگه‌ر و پۆزه‌تیڤیان گێڕاوه‌. كه‌م نین و زۆرن ئه‌وانه‌ی‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ هێگڵ‌ بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ‌ كاری‌ ره‌خنه‌ كارێكه‌ كه‌ ئامانجی‌ سه‌ركوت و دامركاندنه‌. ئه‌م وته‌یه‌ به‌ش به‌حاڵی‌ خۆی‌ لایه‌نگرو نه‌یاری‌ هه‌یه‌. هه‌ندێك هه‌ن پشتیوانی‌ لێده‌كه‌ن و به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ دژی‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی‌ هێگڵن به‌ رای‌ زۆرینه‌ داده‌نرێن.

گه‌ر له‌ هه‌ر تاكێك یان هه‌ر نووسه‌ر و روناكبیرێكی‌ ئه‌م گیتییه‌ پرسیار بكرێ‌ بۆ واتا و چه‌مكی‌ ره‌خنه‌، یان كلیك له‌ سه‌ر هه‌ر فایلێك بكه‌ین بۆ زانینی‌ چه‌مكی‌ ئه‌و بواره‌ گرینگه‌، له‌ هه‌نگاوی‌ یه‌كه‌مدا له‌وه‌ زیاتر چیترمان پێ‌ ناڵێن كه‌ ده‌ڵێن: ره‌خنه‌ كارێكه‌ بۆ به‌رین بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌ندێشه‌كان و ئاشكرا كردنی‌ كه‌م و كۆڕییه‌كان و ده‌رخستنی‌ ره‌هه‌نده‌ شاراوه‌ و ته‌ماوییه‌كان. یان باشتر وایه‌ بڵێین كارێكه‌ لایه‌نه‌ نادیاره‌كان ده‌خاته‌ روو كه‌ له‌ یاد كراون هاوكات له‌ گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دا ئه‌ركی‌ خستنه‌روو و رانانی‌ لایه‌نه‌ پۆزه‌تیڤه‌كانیشی‌ له‌ سه‌ر شانه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش به‌نده‌ به‌ كۆمه‌ڵگا و چۆنییه‌تی‌ ره‌خنه‌گره‌وه‌.

هه‌ر بۆیه‌ ره‌خنه‌ به‌ بوارێكی‌ گرینگی‌ سه‌رده‌م ده‌ژمێردرێ‌ و ده‌توانێ‌ ده‌ورێكی‌ چالاك و به‌رچاو بگێڕێ‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵگادا. هه‌ر ئه‌و ره‌خنه‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ پێشكه‌وتن و دواكه‌وتنی‌ مرڤه‌كاندا كاریگه‌ره‌ و بۆ گه‌شه‌یان كارێكی‌ پێویسته‌ و ئه‌گه‌ر به‌ چه‌شنێك لێڵ‌ وته‌ماوی بێ‌، ئه‌گه‌ری‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ دیارده‌ی‌ نێگه‌تیڤ و هه‌ڵه‌ی‌ به‌رچاو و قه‌یراناوی‌ له‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵدا بوونی‌ هه‌یه‌ كه‌ دوا رۆژێكی‌ باشمان بۆ وێنا ناكات.

هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ده‌ر نییه‌ له‌ كه‌م و كۆڕی‌ و خه‌وش، و لایه‌ن و دیارده‌ی‌ نێگه‌تیڤ به‌ چه‌شنێك باڵی‌ به‌سه‌ردا كێشاوه‌. ئه‌م دیاردانه‌ پێویستیان به‌ هێزێك هه‌یه‌ تا كۆمه‌ڵگا له‌م دۆخه‌ مه‌ینه‌تباره‌ رزگار بكات. به‌ڵام به‌چه‌شنێك بیر له‌ رێگه‌چاره‌ و باشتربوون بكاته‌وه‌. یان هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ بێ‌ كه‌م و كۆڕییه‌كان روون بكاته‌وه‌ و رێی‌ راستیان پێ‌ نیشان بدا نه‌ك ته‌نیا بپڕژێته‌ سه‌ر تاوانه‌كانیان. ئه‌وه‌ ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی‌ ره‌خنه‌گره‌ كه‌ ره‌هه‌نده‌ شاراوه‌ و ته‌ماوییه‌كان بدۆزێته‌وه‌ و بیخاته‌ به‌ر سه‌رنج و دیده‌ی‌ ئێمه‌ و ده‌بێ‌ خۆی‌ له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ داوه‌رییه‌كی‌ سه‌لیقه‌یی بپارێزێ‌.

كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌ گیانی‌ ره‌خنه‌یی تیایدا لاوازه‌ و یان هه‌ر نیشه‌، ئه‌وا ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ داهاتوویه‌كی‌ سه‌خت و دژوار و یان قه‌یراناوی‌ له‌ پێشه‌ و ژیانێكی‌ داخراو ئه‌زموون ده‌كا.

گه‌ر چاوێك به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا بخشێنین كه‌ ئازادی‌ به‌یان و ڕا ده‌ربڕین بوونی‌ نییه‌ و یان به‌ واتایه‌كی‌تر به‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ داخراو داده‌نرێ‌، ده‌بینین كه‌ زۆربه‌ی‌ كێشه‌ و گرفته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ ناو كۆمه‌ڵگا هی لاواز بوون و ته‌نانه‌ت نه‌بوونی‌ گیانی‌ دیمۆكراتییه‌ت و دیمۆكراسییه‌ كه‌ ئاوه‌ها زه‌ق و به‌رچاو بوونه‌ته‌وه‌ و گه‌شه‌یان كردووه‌ به‌چه‌شنێك كۆمه‌ڵگای ته‌نیوه‌. له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ وه‌كوو ئێراندا ره‌خنه‌ و ناره‌زایه‌تی‌ به‌ دۆخ و هه‌لومه‌رج یان  هه‌ر دیارده‌ و پڕۆژه‌یه‌ك بێ‌ به‌ ته‌واوی‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ سه‌ركوت ده‌كرێ‌ و ناهێڵێ‌ نه‌شونما بكات. به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌شێكیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر خۆمان واته‌ خۆمان كه‌ وه‌ك ره‌خنه‌گر ده‌چینه‌ ناو بوارێكی‌ تایبه‌تییه‌وه‌. له‌ گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ره‌خنه‌ ئاراسته‌ی‌ نیزام و سیستمی‌ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین ده‌بێ‌ ره‌خنه‌ش له‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یه‌نه‌رانی‌ ئه‌م سیستم و نیزامه‌ بگیرێ‌. گومانێك له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ گه‌ر من و تۆش رۆژێك له‌ جیات ئه‌وان بوایه‌ین و ئامرازی‌ ده‌سه‌ڵات و هێزمان به‌ ده‌سته‌وه‌ بوایه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ ده‌بووین كه‌ ئێستا ئه‌وان هه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ‌ ره‌خنه‌ له‌ خۆمان بگرین. له‌ ئێمه‌ كه‌وا ئه‌ندێشه‌یه‌كی‌ چه‌مه‌وازه‌مان هه‌یه‌. ئه‌و ولاتانه‌ش كه‌ وه‌ها بوارێك رێی‌ لێناگیرێ‌ نه‌یتوانیوه‌ ببێ‌ به‌ میتۆدێكی‌ پۆزه‌تیڤ. واته‌ به‌رده‌وام به‌ هه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵی‌ هه‌ڵسوكه‌وت كراوه‌ و هه‌ر به‌ هه‌ڵه‌ش هاتووه‌ته‌ مه‌یدانی‌ عه‌مه‌ل.

با بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و كورته‌ ئاماژه‌یه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌، واته‌ وڵاتی‌ ئێران وه‌ك وڵاتێك كه‌ وه‌ها گیانێك تێیدا سه‌ركوت و بنه‌چه‌ كێش ده‌كرێ‌.

گه‌ر ئاوڕێك له‌ چاپه‌مه‌نی‌ و رۆژنامه‌ یان هه‌موو بڵاڤۆكه‌كانی‌ ئێران بده‌ینه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ له‌و چه‌ند ساڵه‌ی‌ رابردوودا كه‌ چه‌نده‌ گیانی‌ ره‌خنه‌ تیایدا لاواز و ناته‌واوه‌. چه‌نده‌ پێوستی‌ به‌ پته‌و كردن و به‌هێز كردن هه‌یه‌. هاوكات له‌ گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دا بۆ مانه‌وه‌و ژیانی‌ كورت ته‌مه‌نی‌ خۆیان كه‌ مه‌رگی‌ خۆیان مه‌زه‌نده‌ ده‌كه‌ن كه‌مێك پاساونوێنی‌ بكه‌ن و خۆیان له‌ زۆر شت بپارێزن تا له‌وه‌ زیاتر ئاماری‌ داخران و به‌سترانی‌ رۆژنامه‌ و بڵاڤۆكه‌كان نه‌چێته‌ سه‌رێ‌.

نووسین به‌شێكی‌ گرینگه‌ له‌ كرداری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا و ده‌توانێ‌ ده‌سه‌ڵات و هه‌رچی‌ لافی‌ فره‌ ده‌سه‌ڵات و پاوانی‌ لێده‌كا، بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و جێ‌ به‌ هه‌موویان لێژ بكات. هه‌ر بۆیه‌ نووسین به‌رده‌وام و هه‌میشه‌ له‌ لایه‌ن دیكتاتۆره‌كانه‌وه‌ هێرشی‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر و به‌رگرییان لێكردووه‌.

جیا له‌و شتانه‌ی‌ باسكران پێم خۆشه‌ ئاوڕێك له‌ ره‌خنه‌ی‌ به‌رهه‌م بده‌ینه‌وه‌. واته‌ ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی‌ كه‌ ئاراسته‌ی‌ به‌رهه‌م و ده‌قه‌كان ده‌كرێ‌ ئه‌وه‌ش له‌ نێو وڵات ونه‌ته‌وه‌ی‌ ئێمه‌و هاوئێمه‌دا باوه‌و هه‌ر له‌ گه‌شه‌شدایه‌.

هه‌ر وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا، ره‌خنه‌ كارێكه‌ ئه‌و لایه‌ن و ره‌هه‌نده‌ شاراوه‌ و ته‌ماوییانه‌ بخانه‌ روو كه‌ نووسه‌ر  یان دانه‌ر له‌ یادی‌ كردوون و هاوكات له‌ گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دا لێكدانه‌وه‌ی‌ دروست و پۆزه‌تیڤی‌ خۆی‌ به‌كار بێنێ‌.. تا بتوانێ‌ به‌و كاره‌ی‌ خزمه‌تێك به‌ گه‌ڵ‌ و نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌ و به‌رهه‌مه‌كان بكات. زۆربه‌مان بینیومانه‌ و دیتومانه‌ كه‌ ره‌خنه‌ی‌ نووسین و به‌رهه‌م لای‌ ئێمه‌ چه‌نده‌ لاواز و پارادۆكساڵه‌ له‌ گه‌ڵ‌ واقعییه‌ته‌كانی‌ ناو كۆمه‌ڵ‌. به‌چه‌شنێك ئه‌پڕژێنه‌ سه‌ر نووسه‌ری‌ به‌رهه‌م و هه‌ر به‌رهه‌م وه‌لا ده‌نێن و خۆ له‌ هیچ شتێك بۆ مه‌حكوم كردن و سزادانی‌ نووسه‌ر ناپارێزن. خۆ له‌و وشانه‌ و ئه‌و رێیانه‌ ناپارێزن كه‌ شیاوی‌ نووسه‌ر و یان بیرمه‌ندێكی‌ بیر گه‌شی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ نییه‌.

لێره‌دا دیارده‌یه‌ك سه‌ر هه‌ڵده‌دا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌م هه‌بووه‌ و بینراوه‌ كه‌سێك كه‌ ره‌خنه‌ له‌ كه‌سێكی‌تر _نه‌ك له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌_ ده‌گرێ‌، بێ‌ وه‌ڵام مابێته‌وه‌. واته‌ سنووری‌ بێ‌ حه‌زی‌ په‌ڕاندووه‌. وه‌ڵامی‌ هه‌ر داوه‌ته‌وه‌ و ئه‌ویش هه‌ر به‌و له‌ونه‌. ره‌نگه‌ به‌و هۆیه‌یه‌ كه‌ گوتیه‌، شاعیری‌ خۆشه‌ویستی‌ فه‌رانسه‌وی سه‌باره‌ت به‌ ره‌خنه‌گران ده‌ڵێ‌: ئه‌وانه‌ هونه‌رێكیان نییه‌ جیا له‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌ر وه‌ك شه‌مشه‌مه‌كوێره‌یه‌كی‌ خوێن خۆر بكه‌ونه‌ گیانی‌ خه‌ڵك و به‌رهه‌مه‌كانیان خه‌وشدار بكه‌ن.

لێره‌دا و له‌م دۆخه‌دا ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێ‌ و خۆ ده‌نوێنێ‌ كه‌ مه‌به‌ستی‌ ره‌خنه‌گر ته‌نیا نووسینی‌ چه‌ند دێڕ یان بابه‌تێكه‌. هه‌ر بۆیه‌ به‌ ره‌خنه‌گر ناوناندرێ‌ و ده‌كه‌وێته‌ لیستێكی‌تره‌وه‌ له‌ جیهانی‌ ره‌خنه‌گران. جیهانێك كه‌ ته‌نیا له‌ نه‌بوونی‌ لێزانی‌ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی‌ ئه‌و بواره‌ خوڵقاوه‌. له‌و لیستانه‌ی‌ كه‌ مرۆڤ پۆلێن به‌ندی‌ كردوون و به‌ حه‌ز و ویستی‌ خۆی‌ ده‌یان ژێنێ‌. ئه‌و ره‌خنه‌گره‌ به‌رهه‌می‌ نه‌داوه‌ته‌ به‌ر ره‌خنه‌ یان به‌ واتا راسته‌قینه‌كه‌ی‌، نه‌یداوه‌ته‌ به‌ر لێكدانه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندێك بۆ باش بوون و ده‌رهاتن له‌ جیهانی‌ ته‌ماوی‌، به‌ڵكوو خاوه‌ن به‌رهه‌می‌ سه‌ركوت كردووه‌ و بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ لێبوردنێك له‌ ئارادا بێ‌. گه‌ر وه‌ها ره‌خنه‌یه‌كیش خۆ حه‌تمی‌ كاته‌وه‌ و نه‌بوونی‌ بێ‌ ئه‌گه‌ر بێ‌، ده‌بێ‌ ئیزن له‌ نووسه‌ر و خاوه‌ن به‌رهه‌م وه‌رگیرێ‌ و لێبوردنێك له‌ ئارادا بێ‌. لێره‌دا رێ‌ خۆشكه‌رێكی‌تر كه‌ زۆرتر ره‌خنه‌گری‌ سه‌لیقه‌یی هانده‌دا به‌رهه‌م وه‌لا بنێ‌ و هه‌موو قسه‌ و ره‌خنه‌ی‌ خۆی‌  رووی‌ له‌ نووسه‌رو دانه‌ر بێ‌، ناسین و ئاشنایه‌تییه‌تی‌ له‌ گه‌ڵ‌ ئه‌و. واته‌ ئه‌و هه‌موو یان زۆربه‌ری‌ مێژوو و سه‌رگوزه‌شته‌ی‌ ئه‌و ده‌زانێ‌ تا له‌ ره‌خنه‌كه‌ی‌ و بابه‌ته‌كه‌ی‌دا بیكاته‌ سووژه‌. بۆ نموونه‌ گه‌ر ره‌خنه‌گرێكی‌ هه‌ر وڵاتێك ره‌خنه‌ له‌ به‌رهه‌می‌ نووسه‌رێكی‌ بیانی‌ بگرێ‌، به‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ نووسه‌ر ناناسێ‌ و له‌ مێژوو و ژیانی‌ بێ‌ ئاگایه‌، زۆتر گرینگی‌ ده‌دا به‌ به‌رهه‌م و هه‌وڵ ده‌دا لایه‌نه‌كانی‌ به‌رهه‌م بداته‌ به‌ر ره‌خنه‌ و جیایان كاته‌وه‌. واته‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌ر ره‌وانگه‌ و تیۆرییه‌كان و له‌ به‌رته‌ری‌ دا ده‌بێ‌.

ئه‌و جۆره‌ ره‌خنه‌یه‌ی‌ كه‌ به‌ده‌ر له‌م باسه‌ بێ‌، به‌ ره‌خنه‌ی‌ پێش مۆدێڕن ناوده‌بردرێ‌. له‌و سه‌رده‌مه‌دایه‌ كه‌ ره‌خنه‌گر به‌رهه‌م وه‌لا ده‌نێ و فه‌رامۆشی‌ ده‌كا و هه‌موو تین و ته‌وژمی‌ خۆی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ نووسه‌ری‌ پێ‌ مه‌حكوم وسه‌ركوت بكا ده‌خاته‌ گه‌ڕ. به‌ڵام له‌ گه‌ڵ‌ هاتنی‌ ره‌خنه‌ی‌ مۆدێڕن، ئه‌م ره‌وته‌ تا راده‌یه‌ك تووشی‌ خه‌وش و نه‌هامه‌تی‌ بوو. تووشی‌ قه‌یرانێك بوو و ئیتر نه‌یتوانی‌ وه‌ك جاران فه‌عالییه‌ت بكات.(هه‌ڵبه‌ت له‌ هه‌ندێ‌ وڵات و ناوچه‌ جیاجیادا) واته‌ به‌هاتنی‌ ره‌خنه‌یه‌ك به‌ناوی‌ ره‌خنه‌ی‌ مۆدێڕن كه‌ سه‌ره‌تاكه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی‌ 18 و له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێی‌ گرت و له‌و كاته‌شدا، كانت توانی‌ تا راده‌یه‌كی‌ زۆر پێی‌ بگه‌یه‌نێ‌ و یه‌كگرتووی بكات. تا بتوانێ‌ ئاڵوگۆڕێك به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی‌ ره‌خنه‌دا بێنێ‌ و له‌م قه‌یرانه‌ و ئه‌و دۆخه‌ مه‌ینه‌تباره‌ رزگاری‌ بكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ هێشتا ئێمه‌ین كه‌ خۆمانی‌ لێ دووره‌ په‌رێز ده‌گرین و هه‌ر قاره‌مان ئاسایانه‌ به‌رده‌وام هه‌ر ئه‌و میتۆده‌ی‌ خۆمانمان لا موقه‌ده‌سه‌ و سه‌ده‌ی‌ 18 و ئه‌و هه‌وڵه‌ ماندوویی‌ نه‌ناسانه‌ی‌ كانت نه‌یتوانی‌ یه‌كگرتوویی و هاوده‌نگیمان بۆ دوا رۆژێكی‌ لێڵ و ته‌ماوی‌ خه‌وشدار بكات.

 

 



 

  |  نوشته شده توسط  آزاد بهین ساعت  11:5 قبل از ظهر در تاريخ 2006/11/10

 

..::لينک باکس سايت آموزش ايرانيان::..

 

 

 

 
منوي وبلاگ
 
مديران
 
آرشيو ماهانه
 
آرشيو موضوعي

 
ترجمه قالب بلاگفا
.
     
    

سايت اموزش ايرانيان
قالبهاي وبلاگ
آموزش وبلاگنويسي و ساخت لينکدوني
آشنايي با سرويس هاي خدمات دهنده
کدهاي جاوا
با کاروان شعر و موسيقي

 
  Designer :mohsen

کپي برداري از مطالب سايت فقط با ذکر منبع مجاز مي باشد
All Rights Reserved 2006 © by
hzrinwe
This Themplate Designed By
mohsen