شارۆمه‌ندی خه‌مینی كۆماری شیعری عه‌ره‌ب
ئازاد به‌هین

تێبینی:
ئه‌م بابه‌ته له ژماره 39ی گۆڤاری هه‌ناردا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
گومان له‌وه دا نییه كه نه‌زار قه‌بانی یه‌كێك بووه له‌و شاعیرانه‌ی كه زۆرترین كاریگه‌ری له سه‌ر ره‌وتی شیعری هاوچه‌رخی عه‌ره‌ب داناوه و زیاتر له سی ساڵ به سیحری وشه جیهانی عه‌ره‌بی به خۆوه سه‌رقاڵ كرد. زمانه شیعرییه‌كه‌ی قه‌بانی بڕێ جار ئه‌وه‌نده خه‌ست و نه‌رمه كه به‌ره‌و ناخی ناوچه قه‌ده‌غه كراوه‌كانی رۆحی مرۆڤـ پرد لێده‌دا. خه‌یاڵی له چوار چێوه دیاریكراوه مێژووییه‌كانی شیعری عاشقانه‌ی عه‌ره‌ب تێده‌په‌ڕێت و له ئاسۆگه‌لێكی بگره بڕێك له بێژه‌رانی بواره‌كانی دیكه‌ی شیعری هاوچه‌رخی عه‌ره‌ب دایده‌نێن.
رۆژی پێنج شه‌ممه 30ی ئاوریلی 1998 هه‌واڵی كۆچی نه‌زار قه‌بانی له راگه‌یاندنه گشتییه‌كانه‌وه به‌چوار گۆشه‌ی جیهاندا بڵاو بووه‌وه. به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه جیهانی عه‌ره‌بی زۆرتر له هه‌ر شوێنێكی¬تر تووشی خه‌م و په‌ژاره كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان یه‌كێك له گه‌وره‌ترین عاشقانه بێژه‌كانی مێژووی ئه‌ده‌بیاتی خۆیان له ده‌ست دابوو.
نه‌زار قه‌بانی 21ی مارسی ساڵی 1923 له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی ده‌میشقدا چاوی به ژین پشكوت. قه‌بانی له باره‌ی له دایك بوونی خۆیه‌وه ده‌ڵێ:
"ته‌نیا ئه‌وه ده‌زانم كه رۆژی له دایكبوونم، سرووشت سه‌رقاڵی رێكخستنی شۆڕش دژی زستان بووه. داوای له مه‌زرا و گیا و گوڵ و چۆله‌كه‌كان ده‌كرد كه له‌م شۆڕشه‌دا دژی ره‌وشتی نه‌گۆڕی زه‌وی یارمه‌تی بده‌ن."
قه‌بانی له ساڵی 1944دا و له كاتێكدا كه ته‌نیا بیست و یه‌كساڵ له ته‌مه‌نی تێده‌په‌ڕی و له به‌شی مافه‌كانی زانكۆی دیمه‌شقدا ده‌یخوێند، یه‌كه‌مین دیوانه شیعری خۆی به ناوی "ژنی سه‌وزه پێی وتم" بڵاو كرده‌وه كه له سووریادا ئه‌م كتێبه ئاژاوه‌یه‌كی زۆری نایه‌وه و هاوڕا و نه‌یارانی زۆری په‌یدا كرد....
هه‌ست له پێستماندا مردووه
گیانه‌كانمان
له بێهووده‌یی ده‌ناڵێنن.
رۆژه‌كانمان
نه‌رد و شه‌تره‌نج و
باوێشكن.
ئایا ئێمه
باشترین خێڵین
كه نێردراوینه سه‌ر خه‌ڵك؟
نه‌وتی رژاوه له بیابانه‌كانماندا
ده‌یتوانی
خه‌نجه‌رێك بێ له ئاگر و بڵێسه
به‌ڵام به سه‌ركه‌وتن سوڕنا و نه‌قاره
ده‌س ناكه‌وێ.
وڵاته خه‌مباره‌كه‌م!
من
شاعیرێك بووم
كه شیعری عاشقانه‌م هه‌ڵده‌به‌ست
به‌ڵام
له یه‌ك ساتدا
شاعیرێكت پێ درووست كردم
كه به خه‌نجه‌ر شیعر ده‌ڵێت ...در ادامه مطلب بخوانید.
ئاوه‌ها پاییزاوین ئێمه!
ئازاد به‌هین(هێمن)
پاییز رازی وه‌رینه و وه‌رین رازی خه‌زان. پاییز رازی فه‌نابوون و گلۆر بوونه‌وه‌یه. گلۆربوونه‌وه تا ده‌مده‌مای مه‌رگ. تا ئه‌و كاته‌ی كه ئیتر ئینسان تێده‌گا ژیان ته‌راژیدیایه‌كه. وه‌همێكه و زاده‌ی خه‌یاڵ. جیهانێكی رۆمانسییه لێوان لێوه له پێ نه‌گه‌یشتن. پاییز په‌یامی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕانه. په‌یامی به‌سه‌رچوونی ره‌نگامه‌ییه‌كان. ئێمه دانیشتوانی گۆشه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌هارێك به‌دی ناكه‌ین تا شكۆفه‌یی بوونمان حه‌تمی بكاته‌وه. وه‌رزێك نابینین ناوی بنێین نوێ بوونه‌وه‌ی ساڵ و هاتنه‌وه‌ی بۆن و به‌رامه‌ی به‌هار. وه‌رزێك بوونی نییه تا ئیدیعای پاییزاوی بوونمان وه‌درۆ بخاته‌وه. ئێمه شارۆمه‌ندانی هه‌رێمی چوار وه‌رز سه‌یر پاییزاوین سه‌یر. سه‌یر ده‌وه‌رین به‌ره‌و ئه‌به‌دییه‌تێكی نادیار. ئێمه دانیشتوانی بێ به‌هاری گۆشه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوین ئاوه‌ها په‌رته‌وازه‌ی ئه‌م ..... در ادامه مطلب بخوانید


