تووندوتیژی جیهانی بوون
ژان بۆدریار و.: ئازاد به‌هین
تێبینی:
ئه‌م بابه‌ته پیًَشتر له رۆژنامه‌ی رۆژنامه بڵاو كراوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ تیرۆریزم به‌رهه‌می مێژووی نه‌ریتی ئانارشیزم،نهیلیزم(پوچ گه‌رایی) یان دۆگماتیزم خوازی نییه.به‌ڵكوو هاوبه‌شی هه‌میشه‌یی گلۆبالیزاسیۆن (جیهانی بوون)ــه. بۆ ناساندنی تایبه‌تمه‌ندی‌یه سه‌ره‌كی‌یه‌كانی ئه‌م چه‌مكه پێویسته ره‌گه‌زناسی‌یه‌كی كورت لێی و به تایبه‌ت په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ تاكه‌كه‌س خوازی و گشت خوازی باس بكه‌ین.
هاوشێوه بوونی نێوان دوو ده‌سته‌واژه‌ی گلۆبال(جیهانی) و یونیۆرسال(گشتی و جیهان شمول)هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره.
یونیۆرسال په‌یوه‌ندی به مافی مرۆڤـ،ئازادی،كه‌لتورو دیموَكراسی‌یه‌وه هه‌یه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و،گلۆبالیزاسیۆن په‌یوه‌ندی به ته‌كنۆلۆژی،بازاڕ،توریسم و زانیاری‌یه‌وه هه‌یه. له‌و جێگایه‌وه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه یونیۆرسالیزاسیۆن له رێگه پێوانی خۆی جێ ماوه،گلۆبالیزاسیۆن هه‌ر به‌رده‌وام ده‌نوێنێ. لانی‌كه‌م ئاوا ده‌بیندرێ كه به شێوه‌ی نیزامێك له به‌هاكان ده‌رهاتووه كه ته‌نیا له بواری مۆدێڕنیته‌ی رۆژئاوایی‌دا گه‌شه‌ی كردووه و بۆ پێشه‌وه چوون له ده‌سه‌ڵاتگه‌ی كه‌لتوری‌یه‌كانی‌تر جێ‌ماوه. هه‌ر كه‌لتورێك گلۆبال بێ تاكێتی خۆی له ده‌ست ده‌دا و ئه‌مرێ. ئه‌مه هه‌لومه‌رجێكه كه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و فه‌رهه‌نگانه هاتووه كه به زۆری ئاوێته‌مان كردوون.به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی داوا ده‌كا كه به شێوه‌ی گشتی بایه‌خدار ماوه‌ته‌وه،به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ش سه‌باره‌ت به كه‌لتوری ئێمه‌ش دروسته.ته‌نیا جیاوازی ئه‌وه‌یه كه فه‌رهه‌نگه‌كانی‌تر به بۆنه‌ی تاكێتی‌یانه‌وه مردوون، كه مه‌رگێكی جوانه.به‌ڵام ئێمه له به‌ر ئه‌وه‌ی كه تاكێتی خۆمان له ده‌ست ده‌ده‌ین و به‌هاكانمان له ناو ده‌به‌ین ئه‌مرین و ئه‌م مه‌رگه زۆر ناحه‌زه.ئێمه باوه‌ڕمان به‌م تیۆره هه‌یه كه ئامانجی هه‌ر به‌هایه‌ك ئه‌وه‌یه كه گلۆبال بێ.به‌ڵام به دروستی مه‌ترسی‌یه‌ك كه وه‌ها هه‌وڵێك ده‌بێته هۆی جیاناكه‌ینه‌وه.له جیات ئه‌وه‌ی كه به‌ره‌و سه‌ره‌وه هه‌وڵ بده‌ین و بڕۆین به‌ره‌ولای خاڵی سفری هه‌موو به‌هاكان گلۆرده‌بینه‌وه.له به‌رامبه‌ردا،ئه‌مڕۆكه یۆنیۆرسالیزاسیۆن له بیر كراوه و به شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌چێته پێشه‌وه تا به لانی كه‌می به‌ها گشتی‌یه‌كان رازی بێت.ئه‌مه رێك چاره‌نووسی ئه‌مڕۆی مافی مرۆڤـ، دیمۆكراسی و ئازادی‌یه. 
یونیۆرسالیزاسیۆن به بۆنه‌ی گه‌شه‌ی گلۆبالیزاسیۆن خه‌ریكه تێدا ده‌چێ.گلۆبالیزاسیۆن مۆری له ناوچوونی داوه‌ته بایه‌خه‌كانی یونیۆرسالیزاسیۆن.ئه‌مه هێمای سه‌ركه‌وتنی بیرۆكه‌ی ... در ادامه مطلب بخوانید

